
شنیدن و نگهداشتن این اپیزود
پخش را شروع کن؛ هنگام رفتن به صفحههای دیگر هم ادامه پیدا میکند.
برای خواندن و مرور دوباره
گفتوگو را به متن همراهت تبدیل کن
متن کامل و خوانای این اپیزود در Word و PDF، همراه با نقشهٔ تصویری موضوعات.
کتابخانه و بازخورد
برای شناخت بهتر پیش از شنیدن
این اپیزود هنوز بررسی عمیق نشده است
در اپیزودهای بررسیشده، پادگرد خلاصه، محورهای گفتگو، فصلهای قابل پخش و پرسشهای مهم را از متن اپیزود استخراج میکند.
تحلیل این اپیزودتکمیل این اپیزود
اگر مهمان یا اسپانسری جا افتاده، از فهرست موجود انتخاب کن یا نام تازهای پیشنهاد بده. پیشنهادها بعد از بررسی مدیر عمومی میشوند.
متن منتشرشده توسط پادکستر
توضیحات اپیزود
خوێندنەوەی عەلی سۆهرابی پاییزە دار و دەوەن بێ بەرگە دڵ پەشۆکاوی خەیاڵی مەرگە ھەر گەڵایێ کە لە دارێ دەوەرێ نووسراوێکە بە ناخۆش خەوەرێ تاو ھەناوی نییە وا مات و پەشێو لەشی زاماری دەکێشێتە نشێو ڕۆژ پەڕە، ساردە کزەی بای زریان کاتە بۆ ژینی لە دەس چوو، گریان دڵی پڕ بوو لە پەژارە و لە دڵۆ ژینی خۆی ھاتەوە بیر پیرەھەڵۆ بە قسە خۆشە مەترسیی مردن تاڵە ئەو ھەستی بە مردن کردن کاتی کۆچکردنە وەختی سەفەرە داخەکەم سەختیی نەمانم لە بەرە ھەر بینا ھات ئەجەل و من مردم با لە شیوێ پەڕ و باڵی بردم تۆ بڵێی پاشی نەمان ژینێ بێ؟ بۆ لەشی ساردەوە بوو تینێ بێ؟ تۆ بڵێی ئەو خەوە ھەستانی بێ؟ یا نە ئەو قافڵە وەستانی بێ؟ مەرگە دێ و دوا بە ھەموو شت دێنێ ھەموو ئاواتێ لە دڵ دەستێنێ پاشەرۆکێکی بکەم لەم باخە تاکوو باڵ و پەڕی من پەرداخە ھەر بڕۆم نابەڵەد و بێ سەر و شوێن دیار نییە خێڵی ھەڵۆیان لە کوێن شارەزای ڕێگەی مردن کێیە چییە ئەو مەنزڵە کوێنەی جێیە نابمە ڕێبواری کەلی ھات و نەھات چارە کەم بەشکوو ئەوا ھات و نەھات خۆی بە خۆی گوت کە دەچم بۆ لای قەل کەیخودای پیر و بەبیری گەلی مەل ھەڵفڕی ڕاوکەری زاڵی کەژ و کێو لە چیای بەرزەوە ڕووی کردە نشێو کەوتە ئەو دەشتە لە ترسا تەق و ڕەو دەرپەڕی کوڕکوڕ و کڕ مایەوە کەو ھاتە لای قەل بە کزی و بێ وازی قەل کوتی: مامە ھەڵۆ ناسازی؟ کوتی قاڵاوە ڕەشەی پسپۆڕم پیرم و پێیە لە لێوی گۆڕم باخی ژینم بە خەزان ژاکاوە کاتی مەرگە و ئەجەلیش ناکاوە پێم بڵێ چۆنە کە تۆ ھەر لاوی زۆر بە ساڵ پیری بەڵام چا ماوی ھێزی ئەژنۆم نییە باڵ بێ ھێزە ھەموو گیاندارێ ژیان پارێزە قەل کوتی باشە کە گوێ ڕادێری پەندی من پاکی بە دڵ بسپێری ئەو دەمە بابی بەھەشتی من مرد دوور لە تۆ دەرد و بەڵای ئێوەی برد پێی کوتم ڕۆڵە ھەوای ڕاز و نزار ھەیەتی دەرد و نەخۆشی بە ھەزار دیق و زەردوویی و ئاھۆ و وەرھەم بە گژەی بای بەقەوەت دێن بەرھەم گۆشتی کەو چەندە کە تامدارە بە ناو ھەنگ و ھاڵاوێ دەھەنوێتە ھەناو تا وزەی بیر و خەیاڵ سەردەکەوی کە لە گوڕ کەوتی وەھا وەردەکەوی پەین و پاڵێ کە لە پاڵی دێیە مەنزڵی نۆکەری خۆتی لێیە کەرە تۆپیو و کەلاکی گوێلک ھەڵمی دڵ ڕوون کەرەوەی سەرگوێلک پێکەوە چینە بکەین لەو پەینە بۆی سەنێر مەڵحەمی بیر و زەینە ورد بەوە چەندە بە مانا قووڵە مەسەلە و گفتی قەلی ماقووڵە بیکە سەرمەشقی ژیان ئەو ئیشە ھەر لەسەر داری نەوی ھەڵنیشە ھاتەوە بیری ھەڵۆ ڕابوردووی پاکی بووژانەوە یادی مردووی گوڵ کرا ڕایەخ و پایەندازم چەندە ئاژوا لەشی کێو ئاوازم چەندە ڕوانیمە زەوی لەو بانە کێو و دەشت لەو سەرەوە چەند جوانە چەن چکۆلەن پەلەوەر لەو بەرزە ئاخ کە چەن خوێڕی گرە ئەم عەرزە چەندە ڕاوی کەو و کەوباڕم کرد دوژمنی تاقمی شمقاڕم کرد کۆلکەزێڕینە وەکوو تاقی زەفەر ئاسمان بۆ منی بەست کاتی سەفەر حەوتەوانان بوو میداڵی شەڕی من چەندە شۆراوە بە خوێن شاپەڕی من ئێستە بۆ وا ڕەبەن و داماوم من ھەڵۆ چاو لە دەمی قاڵاوم سا کە ئەو کارە وەھا ساکارە مەرگە میوانی گەدا و خونکارە ھەوری ئاسمان بێ خەڵاتم باشە یا لەشم خاشە بکێشن باشە کوتی وا ژینی درێژ پێشکەشی خۆت گۆشتی مندارەوە بوو ھەر بەشی خۆت ژینی کورت و بە ھەڵۆیی مردن نەک پەنا بۆ قەلی ڕوو ڕەش بردن لای ھەڵۆی بەرزە فڕی بەرزە مژی چۆن بژی خۆشە نە وەک چەندە بژی ============================ سواره ایلخانیزاده متخلص به کاک سواره (زادهٔ ۱۳۱۶ در ترجان - درگذشتهٔ ۱۳۵۴ در تهران) شاعر، نویسنده،دانشآموخته دانشکده حقوق و علوم سیاسی دانشگاه تهران، فعال سیاسی و گویندهٔ بخش کُردی رادیو تهران بود. این ویدیو دکلمه ای از شعر عقاب ، شعر معروف سواره ایلخانی زاده است. -------------------------------------------------
نظرها
هنوز نظری نوشته نشده.
