پادگرد
کاور شێرکۆ بێکەس :کۆماری سێدارە
ئەدەبی کوردی

شێرکۆ بێکەس :کۆماری سێدارە

۲۷ اسفند ۱۴۰۰ · 3 دقیقه

شنیدن و نگه‌داشتن این اپیزود

پخش را شروع کن؛ هنگام رفتن به صفحه‌های دیگر هم ادامه پیدا می‌کند.

برای خواندن و مرور دوباره

گفت‌وگو را به متن همراهت تبدیل کن

متن کامل و خوانای این اپیزود در Word و PDF، همراه با نقشهٔ تصویری موضوعات.

دریافت متن کامل اپیزود

کتابخانه و بازخورد

برای شناخت بهتر پیش از شنیدن

این اپیزود هنوز بررسی عمیق نشده است

در اپیزودهای بررسی‌شده، پادگرد خلاصه، محورهای گفتگو، فصل‌های قابل پخش و پرسش‌های مهم را از متن اپیزود استخراج می‌کند.

تحلیل این اپیزود

تکمیل این اپیزود

اگر مهمان یا اسپانسری جا افتاده، از فهرست موجود انتخاب کن یا نام تازه‌ای پیشنهاد بده. پیشنهادها بعد از بررسی مدیر عمومی می‌شوند.

متن منتشرشده توسط پادکستر

توضیحات اپیزود

شێرکۆ بێکەس ئەمڕۆ با بریندارە و ھەتاوێکی سووری لێ ئەچۆڕێتەوە ھەموو درەختەکان بوون بە دار ھەنار ھەموو ماڵەکان ئەرخەوانین ھەموو شەقامەکان ھەستاونەتە سەر پێ ئەمڕۆ لە ڕۆژھەڵاتی وڵاتەکەما پۆلێ کۆتری سوور لە زیندانەوە لەسەر سێدارەوە ھەڵفڕیون و شەقژن شەقژن گەڕاونەتەوە کوردستان کۆترە سوورەکان دەڵێن ئێمە گمەی ئەو چیایانەین کە ناگوێزرێنەوە ئێمە گەرووی ئەو شعرانەین کە وشک ناکەن ئێمە لە نەسلی ئەو باھۆزانەین کە نانوشتێنەوە ئەمڕۆ کۆترە سوورەکان بە یەکجاری گەڕاونەتەوە و ناچنەوە تاران کۆترە سوورەکان دەڵێن: کۆماری سێدارەی ئیسلامی خوار خوار بووەتەوە و بەڵام ئێمە تازە وا خەریکین لە ملە ی بەرزەوە دەست بۆ خۆر بەرین و دایبگرینە سەر ئەرز لەم بەیانییەوە، شەقامە ھەرە گەورەی سنە ناوی خۆی گۆڕی بە فەرزاد کەمانگەر لەم بەیانییەوە، گەورەترین باخچەی مھاباد بوو بە شیرینی عەلەم ھولی و مانگی کردە سەر لە کازیوەی ئەمڕۆوە، ھەموو ئەو مناڵانەی لەدایکبوون بە مێیەکانیشەوە ناوی فەرھاد وەکیلیان لێ نرا! لە ئەمڕۆوە لە یەکەم گزنگی سووری بەیانەوە مەھدی ئیسلامیان بوو بە گۆمی وان و عەلی حەیدەریان بوو بە تاقوستانی کرماشان کۆترە سوورەکان دەڵێن: دەبا کۆماری سێدارە، سنە لە سێدارە بات! مھاباد بکات بە سڵنگەوە نەھێڵێ گیا سەوز بێ و نەھێڵێ ئاو ھاژە بکات و نەھێڵێ باران ببارێ و نەھێڵێ مناڵەکانمان لە دایک بن! من ئیتر لەمڕۆوە عاشقی چاوانی شیرین عەلەم ھولیم لەمڕۆوە ھەرچی شیعرم ھەیە ئەیانکەم بە گوڵی گۆرانی بۆ باڵای شیرینی عەلەم ھولی لە ئێستەوە من تاڵێ لە قژی ئەوم لە ئێستەوە من نینۆکی پەنجەی ئەوم لە ئێستەوە من ئیتر دەبمە ئەو جووتە پێڵاوەی کە بۆ دواجار لە پێی کردوو پێوەی چووە سەر سێدارە لە ئێستەوە من بازنەی بەجێ ماوی دەستی شیرینی عەلەم ھولیم گوارەی بەجێ ماوی ئەوم خەونی بەجێ ماوی ئەوم من ئێستە بووم بە جانتا پچکۆلە دەستییەکەی شیرین عەلەم ھولی بە شانەی قژی و بە ئاوێنەی تەماشای و من ئێستە بووم بە دوا تیکە نانی بەجێماوی و بەدوا نامەی نیوە شەوی و من ئێستە بووم بەخۆڵی ژێر پێڵاوەکەی شیرین عەلەم ھولی کۆترە سوورەکان وا دەڵێن: کۆماری سێدارەی ئیسلامی ئەوەی ناتوانێ ھەرگیز، ھەرگیز، ھەرگیز لەسێدارەی بدا؛ ئاییندەیە و ئازادی

نظرها

هنوز نظری نوشته نشده.