
سەدان ساڵە - عەبدوڵڵا پەشێو |Abdulla Pashew - For Hundreds of Years
۲۰ فروردین ۱۴۰۱ · 3 دقیقه
شنیدن و نگهداشتن این اپیزود
پخش را شروع کن؛ هنگام رفتن به صفحههای دیگر هم ادامه پیدا میکند.
برای خواندن و مرور دوباره
گفتوگو را به متن همراهت تبدیل کن
متن کامل و خوانای این اپیزود در Word و PDF، همراه با نقشهٔ تصویری موضوعات.
کتابخانه و بازخورد
برای شناخت بهتر پیش از شنیدن
این اپیزود هنوز بررسی عمیق نشده است
در اپیزودهای بررسیشده، پادگرد خلاصه، محورهای گفتگو، فصلهای قابل پخش و پرسشهای مهم را از متن اپیزود استخراج میکند.
تحلیل این اپیزودتکمیل این اپیزود
اگر مهمان یا اسپانسری جا افتاده، از فهرست موجود انتخاب کن یا نام تازهای پیشنهاد بده. پیشنهادها بعد از بررسی مدیر عمومی میشوند.
متن منتشرشده توسط پادکستر
توضیحات اپیزود
سەدان ساڵە عەبدوڵڵا پەشێو سەدان ساڵە لە وێرانە ماڵی خۆمدا کتکە کۆرەی گۆشەی مەتبەقی سولتانم سەدان ساڵە حەوشو بەرەی خۆم واڵایەو لەبەر دەرگەی دزانی خۆم پاسەوانم. سەدان ساڵە ڕۆژێک دەبم بە مەیتەری والی بەغدا ڕۆژێک لە تاران کوتالم ڕۆژێک لیفکەم پشتی ژنی سولتان دەشۆم، ڕۆژێک گەسکم شام دەمالم! سەدان ساڵە وەکو چەنگێک دانە وێلە، ئاشی مێژوو فرێی داوم. ھەرچوار دەورەم شارۆچکەیە و مێروولە دەمیان تێ ناوم. سەدان ساڵە کاسە سەرم منارەیە کێ بێ، دەنگی تیا ھەڵدەبڕێ. سەدان ساڵە نیشتمانم نێرگلەیە، کێ بێ، بە دەمییەوەیدەگرێ. سەدان ساڵە لە بەر دەرگەی تەکیەی جیھان جووتێک سۆلەی پینە پینەم، کێ لەپێم کا بۆ ئەو دەشێم، سەدان ساڵە دوا تلیشێک فڕێ دەدرێم. سەدان ساڵە دوای پینەیەک لە پێ دەکرێم. من پشتێکی بریندارم، لە قامچی خۆم ڕاپەریوم. من لافاوێکی لاسارم، لەو کەنارانە ھەلساوم کەتەنگیان پێ ھەڵچنیوم. نانیشمەوە نانوومەوە بێئارامم ئارامی من چرایەک بوو ڕەشەبای دەورم خوێنی ڕشت. بێ بەزەییم بەزەیی من زەریایەک بوو بینیان پێوەناو ھەلیانمشت. نانیشمەوە نانوومەوە کەمن دان بم، کوا دەرفەت؟ یامن، یا مێروو. کەمن خوێن بم، کوا دەرفەت؟ یامن، یا زێروو. قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن: دان و مێروو برای یەکن. قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن: خوێن و زێروو برای یەکن. قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن: ماسیو چەنگاڵ، مشک و جەواڵ، دەست و چزوو برای یەکن. قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن: پەت و گەردەن، گوێزان و موو برای یەکن. وەرن خەڵکە! لە نێچیرو زام بپرسن، بڵێن، توخوا، خەنجەر ھەیە زام تیمارکا؟ ڕاوچی ھەیە نێچیر نەخوا؟ دەخڵکە، لە کا بپرسن، قەت ئاگری ساردی دیوە؟ لە ھێلانەی مەڵ بپرسن، بە نیازی ماچ، قەت مار دەمی تێ ژەنیوە؟! دە لەدار بەڕوو بپرسن، تەوری دیوە دار بڕ نەبێ؟ دە لە کەرێکیش بپرسن، گورگی دیوە کەر دڕ نەبێ؟! قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن: ماری شیرین ژاریش ھەیە. قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن: تەوری برای داریش ھەیە. من پشتێکی بریندارم، لە قامچی خۆم ڕاپەریوم. من لافاوێکی لاسارم، لەو کەنارانە ھەلساوم کەتەنگیان پێ ھەڵچنیوم. نانیشمەوە نانوومەوە بێئارامم ئارامی من چرایەک بوو ڕەشەبای دەورم خوێنی ڕشت. بێ بەزەییم…. بەزەیی من زەریایەک بوو بینیان پێوەناو ھەلیانمشت
نظرها
هنوز نظری نوشته نشده.
