
شنیدن و نگهداشتن این اپیزود
پخش را شروع کن؛ هنگام رفتن به صفحههای دیگر هم ادامه پیدا میکند.
برای خواندن و مرور دوباره
گفتوگو را به متن همراهت تبدیل کن
متن کامل و خوانای این اپیزود در Word و PDF، همراه با نقشهٔ تصویری موضوعات.
کتابخانه و بازخورد
برای شناخت بهتر پیش از شنیدن
این اپیزود هنوز بررسی عمیق نشده است
در اپیزودهای بررسیشده، پادگرد خلاصه، محورهای گفتگو، فصلهای قابل پخش و پرسشهای مهم را از متن اپیزود استخراج میکند.
تحلیل این اپیزودتکمیل این اپیزود
اگر مهمان یا اسپانسری جا افتاده، از فهرست موجود انتخاب کن یا نام تازهای پیشنهاد بده. پیشنهادها بعد از بررسی مدیر عمومی میشوند.
متن منتشرشده توسط پادکستر
توضیحات اپیزود
هێمن - ناڵەی جودایی- خوێندنەوەی باست غەریب ---ساقیا! وا بادەوە، وا بادەوە، ڕوو لە لای من کە بە جامی بادەوە، موشتەری وەک من لە مەیخانێ کەمن، زۆربەیان شاد و بە کەیف و بێ خەمن، مەی حەرامە بۆ سەھەندە و بێ خەمان، مەستی بێ خەم بۆچی بگرن ئێخەمان؟! ئەم شەرابە تاڵە دەرمانی خەمە، لێی حەرام بێ ئەو کەسەی دەردی کەمە، ئەم شەرابە ئاڵە بۆ بێ دەرد نییە، لێی حەرام بێ ئەو کەسەی ڕەنگ زەرد نییە، بۆ کەسێکە مەی چزیلکی پێوەنێ، بۆچی ملھوڕ لێرە بینی پێوەنێ؟! بۆ کەسێکە مەی کە دەردی کارییە، بێ خەمێک بیخواتەوە زۆردارییە، بۆ کەسێکە مەی، دڵی پڕ بێ لە داخ، بۆچی لێی بخواتەوە بەرزە دەماخ؟! ئەو کەسەی بێکەس نییە و خانە خەراب، دەک بە ژاری ماری بێ بادە و شەراب! ئەو کەسەی نەیچێشتووە دەردی ژیان، ئەو کەسەی نەیدیوە ئێش و بڕک و ژان ئەو کەسەی نەکرا نیشانەی تیری خەم، شانی دانەخزا لە بن باری ستەم، ئەو کەسەی ھەستی بە زۆرداری نەکرد، تیخی زۆرداری برینداری نەکرد، ئەو کەسەی دەستی لە ئەوکێ بەردرا، ئەو کەسەی دوژمن لە ماڵی دەرکرا، ئەو کەسەی نەیبینی ھاتی دوژمنی، نیری یەخسیری لە ئەستۆ داڕنی ئەو کەسەی ھێندە نەبوو زویر و زگار وا نەکەوتە بەر چەپۆکی ڕۆژگار ئەو کەسەی نەیھاڕی بەرداشی زەمان، ئەو کەسەی "زیڕەی نەگەییە ئاسمان" ئەو کەسەی دووری عەزیزانی نەدی تیر و تانەی بێ تەمیزانی نەدی تۆزی بەدبەختی لەسەر شانی نەنیشت لێی نەگیرا دەور و پشت و چوار تەنیشت ئەو کەسەی خواردی و لە بن سێبەر کەوت، شەو لە بۆ کەیفێ لە ماڵی دەرکەوت بۆ دەبێ بێت و بکا مەیخانە تەنگ؟ شوێنی دیکە زۆرە بۆ گاڵتە و جەفەنگ، ئەو کەسەى ڕاوى نەنێن لێرەو لەوێ ئەو کەسەى ماچى کچانى دەست کەوێ ئەو کوڕەی ھێشتا لە ژوانێ ڕێی ھەیە، سەیرە زۆر سەیرە کە ئالوودەی مەیە ئەو کوڕەى دۆى داوەتى دەستى دەنێ بێتە ئێرە چۆنە هەى دێى ناکەنێ ئەو کەسەی دەستى لە مەمکان گیر ببێ ئەو کەسەی "تفڵی دڵی بۆ ژیر ببێ" ئەو کوڕەى کیژێک بەرەو ڕووى پێکەنێ ئەو کەسەى هەر سووکە ئاوڕێکى دەنێ ئەو کەسەى پەنجۆڵە بگوشێ جاروبار ئەو کەسەى دەستى بگاتە گەردنى یار ئەو کەسەى ڕاموسێ کوڵمى تاس و لوس ئەو کەسەی تێی ھەڵنەدابێ چارەنووس ئەو کەسەى بمژێ خوناوەى گەردەنێ کوفرە یەک قەترە شەڕابی گەر دەنێ ... ئەو کەسەی ئاسوودەوو خۆش رایبوارد، قەت خەمی یەخسیرو کۆیلانی نەخوارد، یەک لە ماڵێ چاوەڕێی بوو بێتەوە، دەرکی نێوە ماڵێکی لێ بکرێتەوە، خەم ڕەوێنێک گوێ بداتە رازی ئەو، نازەنینێک بێ بکێشی نازی ئەو، بگرێ پەنجەى نەرم و نۆڵى ناسکێ بۆی کرابێتە سەرینێ باسکێ ھەیبێ ھێز و گورد و تین و تاو و گوڕ، رۆژگاری ڕەش نەبێ، بەختی مکوڕ، ئەو کەسە جێگای لە مەیخانێ نییە، ئەو کەسە بادە و شەڕابی بۆ چییە؟
نظرها
هنوز نظری نوشته نشده.
