
شنیدن و نگه‌داشتن این اپیزود
پخش را شروع کن؛ هنگام رفتن به صفحه‌های دیگر هم ادامه پیدا می‌کند.
برای خواندن و مرور دوباره
گفت‌وگو را به متن همراهت تبدیل کن
متن کامل و خوانای این اپیزود در Word و PDF، همراه با نقشهٔ تصویری موضوعات.
کتابخانه و بازخورد
برای شناخت بهتر پیش از شنیدن
این اپیزود هنوز بررسی عمیق نشده است
در اپیزودهای بررسی‌شده، پادگرد خلاصه، محورهای گفتگو، فصل‌های قابل پخش و پرسش‌های مهم را از متن اپیزود استخراج می‌کند.
تحلیل این اپیزودتکمیل این اپیزود
اگر مهمان یا اسپانسری جا افتاده، از فهرست موجود انتخاب کن یا نام تازه‌ای پیشنهاد بده. پیشنهادها بعد از بررسی مدیر عمومی می‌شوند.
متن منتشرشده توسط پادکستر
توضیحات اپیزود
شاعیری ناسراوی کورد خالید حیسامی ناسراو بە (هێدی) دوایین شاعیری یادگاری کۆماری کوردستان، له ساڵی ١٣٠٧ی هه‌تاوی ١٩٢٨ زاینی لە گۆوندی شێخاڵی كه له ناوچه‌ی موكریان و له نێوان بۆكان و مه‌هاباد هه‌ڵكه‌وتووه، له دایك بووه و، هه‌ر له‌و گۆونده‌شدا كه مڵكی حاجی محه‌مه‌د ئاغای باوكی بووه ده‌به‌ر خوێندن نراوه. دوای تێپه‌ڕكردنی ده‌وره‌ی خوێندن و گه‌یشتن به سه‌رده‌می لاوێتی كه هاوكات بووه ده‌گه‌ڵ چالاكیی كۆمه‌ڵه‌ی (ژ. ك) و پاشان دامه‌زرانی كۆماری كوردستان(١٩٤٦)، ورده‌ورده هه‌ستی كوردایه‌تی تێدا پێكدێ و، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه كه وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی چالاك له ڕووداوه‌كاندا به‌شداری كردووه، وه‌ك شاعیرێكی لاویش به ناسناوی «شێواو» شاعر و بابەتەکانی له زۆربه‌ی ڕۆژنامه و گۆڤاره‌كانی کۆمار‌دا بڵاو بوونەتەوە. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كه‌م تا كورتێك ئاشنای بارودۆخی مێژوویی و سیاسی بزووتنه‌وه‌ی گه‌لی كورد به‌تایبه‌ت له به‌شی كوردستانی باشوور و شۆڕشی ئه‌یلوول (١٩٦١-١٩٧٥) به سه‌رۆكایه‌تی مه‌لا مسته‌فای بارزانی بن، شاعیر هێدی لە پاش هەڵگیرسانی شۆرشی ئەیلوول روودەکاتە باشووری کوردستان و دەبێتە پیشمەرگەی شۆرش و چەندین ساڵ له بواری ڕاگه‌یاندن و كاروباری رادیۆی ده‌نگی شۆڕش لە بەشی رادیۆ و چاپەمەنی شۆرشدا کاری کردووە و لە کەسانی خۆشەویستی بارزانی نەمر بووە، بۆیه حه‌وجێ به له سه‌ر ڕۆیشتنی زۆرتر ناكا و، له تامه‌زرۆیانی ئه‌و باسه داواده‌كرێ ئاوڕێك له پێشه‌كی (كاروانی خه‌یاڵ)ی شاعیر بده‌نه‌وه كه تێیدا به تێر و ته‌سه‌لی ژیانی خۆی و پوخته‌ی ڕووداوه‌كانی باس كردووه.لە پاش راپەڕین و دامەزرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشەوە تا کۆتایی ژیانی نشتەجێی باشوری کوردستان بوو. هێدی دوایین شاعیری بەجێماو لە کۆماری کوردستان بوو کە بە شێوازی کلاسیك شیعری دەنووسی و بە تایبەت لە نووسینی غەزەلدا خاوەنی دەنگ و زمانی تایبەت بە خۆی بوو، لە رۆژی پێنچ شەمە رێکەوتی ٢٧ مانگی تشرینی یەکەم (ڕەزبەر)ی ساڵی ٢٠١٦ لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا لە شاری هەولێری باشوری کوردستان کۆچی دوایی کردوە وە لە رۆژی ٢٩ مانگی تشرینی یەکەم ساڵی ٢٠١٦ لە گورستانی پیرمامی باشوری کوردستان بەخاك سپێردراوە. Deng : Khogr Bedri خۆگر بەدری
نظرها
هنوز نظری نوشته نشده.
