پادگرد
کاور مـنـداڵـی زۆمـبـی
ktebstan

مـنـداڵـی زۆمـبـی

۲۲ تیر ۱۴۰۰ · 2 دقیقه

شنیدن و نگه‌داشتن این اپیزود

پخش را شروع کن؛ هنگام رفتن به صفحه‌های دیگر هم ادامه پیدا می‌کند.

برای خواندن و مرور دوباره

گفت‌وگو را به متن همراهت تبدیل کن

متن کامل و خوانای این اپیزود در Word و PDF، همراه با نقشهٔ تصویری موضوعات.

دریافت متن کامل اپیزود

کتابخانه و بازخورد

برای شناخت بهتر پیش از شنیدن

این اپیزود هنوز بررسی عمیق نشده است

در اپیزودهای بررسی‌شده، پادگرد خلاصه، محورهای گفتگو، فصل‌های قابل پخش و پرسش‌های مهم را از متن اپیزود استخراج می‌کند.

تحلیل این اپیزود

تکمیل این اپیزود

اگر مهمان یا اسپانسری جا افتاده، از فهرست موجود انتخاب کن یا نام تازه‌ای پیشنهاد بده. پیشنهادها بعد از بررسی مدیر عمومی می‌شوند.

متن منتشرشده توسط پادکستر

توضیحات اپیزود

کوڕێک لە گوندێکی بچووک و دوور لە دایک بوو ڕەنگێکی پەڕیووی هەبوو هەروەها دوو چاوی گەورە لە کاتی بەخێوکردنی کوڕەکە دایکی بە شێوەیەکی سروشتی گەیشتە زانینی ئەوەی کەوا کوڕەکەی هـیـچ هـەسـتـێـکی نـیـیـە ! هەموو ئەوەی هەیبوو ئارەزووی خواردن بوو وەک ( زۆمـبـی ) بۆیە دایکی لە ژێر زەمینەکەدا بەندی کرد تاوەکو گوند نشینەکان نەیبینن هەموو شەوێک ، ئاژەڵی دراوسێکانی دەدزی تا خواردنی پێبدات بەم شێوەیە ئەوی بە نهێنی بەخێوکرد شەوێک ، مریشکی دەدزی شەوی دواتر ، بەرازی دەدزی بەم شێوەیە سـاڵـەکـان تێپەڕین دواتر ڕۆژێک ، پەتایەک بڵاوبویەوە هەموو ئەو ئاژەڵانەی کە مابوو کوشتی . هەروەها خەڵکێکی زۆریشی کوشت ئەوانەشی کە لە پەتاکە ڕزگاریان بوو گوندەکەیان جێهێشت ... بەڵام دایکەکە نەیتوانی کوڕەکەی بە تەنها جێبهێڵێت لەگەڵ گوند نشینەکان بڕوات ... دواتر کە هیچ شتێک نەمایەوە تا بیدات بە کوڕەکەی بۆ ئەوەی کوڕەکەی تێر بکات کە لە برسا دەگریا قاچێکی خۆی بڕی و پێیدا ! دوای ئەوە ، قۆڵی خۆی پێدا ! هەموو ئەندامەکانی خۆیدا بەو ! کاتێک کە هیچی نەمایەوە جگە لە ناو قەدی ! بۆ کۆتا جار باوەشی بە کوڕەکەیدا کرد تا لێـیـبـگـەڕێـت ئەوەی ماوەتەوە لێی بیخوات کوڕەکە بە هەردوو قۆڵەکانی زۆر بە توندی باوەشی بە ناو قەدی دایکی داکرد هەروەها بۆ یەکەمین جار لە ژیانیدا قسەی کرد ! دایـکـە تـۆ ... زۆر گـەرمـیـت ئایا کوڕەکە بەڕاستی چی دەویست ؟ تێرکردنی برسیەتیەکەی ؟ یان هەستکردن بە گەرمی باوەشی دایکی ؟ هەندێک جار مرۆڤەکان ئەوەندە پێوویستیان بە پشتگیری دەروونی خێزانەکانیانە ئەوەندە پێوویستیان بە دابینکردنی ژیانێکی باش نییە لەلایەن خێزانەکانیانەوە . تەنانەت گەر خراپترین ژیانیشت هەبێت بەڵام خێزانێکت هەبێت کە لە دڵەوە لەگەڵت بن نەک بە سەروەتەکەیان ئەوا تۆ براوەیت تۆ بەبەختیت تـــۆ دڵخۆشیت .. تۆ هەست بە بەهێزی خۆت ئەکەیت چونکە تۆ خێزانەکەت لە ڕۆح لە پشتن کە ئەوەش گەورەترین ورەت ئەداتێ بۆ زاڵبوون بەسەر سەختیەکاندا .

نظرها

هنوز نظری نوشته نشده.